بەندکراوێکی کورد خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی”عەبدوڕەحمان ئەشتەک” دوایی کۆتایی هاتنی لێپێچینەوەی لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە پێشتر سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ ڕەشبەگیری هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەگەڵ ٥هاووڵاتی دیکە لە گوندی نی سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو.
هەروەها تا ئیستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (htt