خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “موحسین ئەحمەد زادە”تەمەن ٣٢ساڵ و خەڵکی گوندی کوسە کەرێز سەر بەشاری مەهاباد ڕۆژی شەممە ٢٢خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ جاری دووهەم و دوایی تێپەڕبوونی ١٤ڕۆژ بە سەر ئازاد بوونی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شار کرا.
جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد ڕۆژی ٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی “موحسین ئەحمەدزادە” یان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کردبوو کە دوای ماوەی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ئازاد کرا بوو.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)