پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سیروان لە بەندیخانەی فەشافوویە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی “عەلی موجتەهید زادە”پارێزەری هاووڵاتی “ئەمیر حوسێن حاتمی” تەمەن ٢٢ساڵ کە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانە فەشافوویەی تاران لە ژێر ئەشکەنجە کوژرابوو لە تۆڕەی کۆمەڵایەتی ” کڵاپ هاوس” ڕایگەیاند کە ناوەندە دادپەرورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆیی کوژرانی ئەو هاووڵاتییەیان بەرق گرتوویی ڕاگەیاندووە لە حاڵێک دا کە بە پێی بەڵگە ” ئەمیر حوسێن حاتەمی” لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەست داوە و لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو روداوە ئێمە سکاڵامان لە سەرۆکی بەندیخانە و ئەفسەر بەرپرسی بەندیخانە و سەرۆکی گشتی بەندیخانەکان تۆمار کردووە.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی بەندیخانەی فەشافوویە گیانی لەدەستدا تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری کوشتنی ئەو هاووڵاتییە لە بەندیخانە نەخراوەتە بەر دەست.
سایت:https://xoragri.com/?0
فەیسبووك: https:/m/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/