دەستبەسەرکرانی کچێکی تەمەن ١٧ساڵ لە شاری سەردەشت

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی کچێکی تەمەن ١٧ساڵ بەناوی “شەرارە ئیسماعیلی” خەڵکی شاری سەردەشت پاش هێرش کردنە سەر ماڵی باوکی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەردەشت دەستبەسەر و پاش چند ساعت لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.

شایانی باسە کە هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ جارێکی دیکە بە مەبەستی پشکنین هەڵیان کوتابویە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http