سوهەیلا حیجاب دورخرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

خۆڕاگی : بەندکراوی سیاسی کورد “سوهەیلا حیجاب” بە شێوەی توندوتیژانە و زۆر بە بێ ڕێزی لە بەندیخانەی قەرچەکی ورامین دور خرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.

جێگای ئاماژەیە سوهەیلا حیجاب مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و پاش مارەیەک بە دانانی ٣میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرابوو.

سوهەیلا حیجاب لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شاری تاران بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕێکخستنی کۆڕوکۆبوونەوە و هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
ئەوهاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی پاش سەردانی دادگا دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http