هووشەنگ عەلی پوور بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە مانی لە خواردن گرت

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی”هووشەنگ عەلی پوور” خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆیی کەمتر خەمی بەرپرسانی بەندیخانە سەبارەت بە داواکاری مەرەخەسی ،بە مانگرتن لە خوارد ناڕەزایەتی دەربڕی.

جێگای ئاماژەیە “هووشەنگ عەلی پوور” لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “محەممەد وستا قادر” گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزەئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و پاش ١٠٨ ڕۆژ دەستبەسەر کران ڕۆژی دووشەممە ٢٨خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی گوازرانەوە بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی شاری سەقز و دواتر ئەو دوو هاووڵاتییە ڕەوانەی بەندیخانەی شاری سنە کران و دوایی دانپێدانانی زۆرە ملی لە ژێر ئەشکەنجە لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی محاربە و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران دادگایی کران و”هووشەنگ عەلی پوور” سزای سێدارە و”محەممەد وەستا قادر” سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

“محەممەد وەستا قادر” ڕۆژی سێشەممە٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو و سزای سێدارەی”هووشەنگ عەلی پوور” ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دیوان بەرزی وڵات هەڵوەشایەوە و مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ ٣٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (http