ئازاد بوونی دوو هاووڵاتی خڵکی گوندی خوڕخوڕەی سەر بە شاری مەهاباد لە بەندیخانە

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “فاروق سلێمان پوور”کوڕی سلێمان و”مەسعوود سلێمان پوور” کوڕی سەلیم و خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەربە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە و بەشیوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاشان ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کران و دواتر گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد و تا ئێستا لەو تۆماتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http