ماوەی دەستبەسەرکرانی و لێکۆڵینەوەی فاتح سەعدوڵڵاهی درێژ کرایەوە

خۆڕاگری:بەندکراوێکی کورد بە ناوی “فاتح سعدوڵڵاهی” خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە ماوەی دەستبەسەر کران و لێکۆڵینەوەی لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ ٢مانگ درێژکرایەوە.

جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتابوویە سەر ماڵی “فاتح سەعدوڵڵاهی ” و پاش پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان بە تۆمەتی نادیار دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کردبوو و هەروەها ئەو هاووڵاتییە بەردەوام تا ئێستا لە مافی گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)