هەواڵی گیان لە دەستدانی دوو بەندکراوی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ بە شێوەی ڕەسمی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیەندرا

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “ئەسعەد ڕامین”و” داوود ڕەحیمی” ٣٥ ساڵ و برای خێزانی ئەسعە و خەڵکی شاری نەغەدە لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکان ولە ژێر ئەشکەنجەی بێ بەزەییانەی هێزە ئیتلاعاتییە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ کە ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕاگەیەندرابوو لە لایەن سپای پاسدارانی شاری نەغەدە پاش تێپەڕبوونی ٢مانگ پشتڕاست کرایەوە و بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیەندرا.

هەروەها لە وڵامی داخوازی تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە لە لایەن بنەماڵەکەیان، سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە تەرمیان نادینەوە و تەنیا بزانن کە ئەو دوو بەندکراوە مردوون و ناتوانن ڕیوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیان بۆ بگرن.

جێگای ئاماژریە هیزە ئیتلاعاتیەکان ڕۆژی ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە نزیک گوندی قاڕنێ، ئوتۆمبێلی سایپای ئەسعەد ڕامینیان دابویە بەر دەستڕێژ و پاش بریندار کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە هەردووکیانیان دەستبەسەر کردبوو و هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، رامین رامین، کوڕی ئەسعەد و سەردار ڕامین، برازای ئەسعەد، دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (http