ئازاد بوونی هوشیار شەعبانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “هوشیار شەعبانی”٢٨ساڵ وخەڵکی شاری بانە و چالاکی مەدەنی کە بە هۆیی لێدان و ئەشکەنجە باری تندروستی ناجێگر بوو دوایی تێپەڕاندنی٢مانگ و ١٥ڕۆژ دەستبەسەرکران لەژێر ئەشکەنجە بە دانانی ٢٧٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بانە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرابوو.
هەروەها هوشیار شەعبانی لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https:/