هاوکات لە گەڵ ڕەشبەگیری لە گوندی پیرعمرانی سەر بە شاری سقز هاووڵاتییەکی دیکە بانگەهێشت کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارمان زاهیدی” تەمەن٢٢ساڵ و خەڵکی گوندی پیرعمران سەر بە شاری سەقز لە لایەن ناوەندی ئیتلاعاتی شاری پاوە بانگەهێشت وپاش لێکولینەوە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە “ئارمان زاهیدی” پێشتر دوایی جیا بوونەوە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی ٢مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)