لە درێژەی ڕەشبەگیری کانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان لانیکەم ٦هاووڵاتی لە گوندی نی مەریوان دەستبەسەرکران

خۆڕاگری:هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕۆژی هەینی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هێرشیان برد بۆ گوندی نی سەر بە شاری مەریوان و ٦هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەد ئەحمەدی کوڕی عمر، ئیدریس بەهرامی کوڕی سەعید، فەرید درەخشانی کوڕی حامد، کەیوان مینویی کوڕی لەتیف ، عەبدوڕەحمان ئەفشاری کوڕی ڕەزا و عەبدوڕەحمان ئەشتەک یان دەستبەسەر و ڕوانەی شوێنێکی نادیار کرد.

جێگای ئاماژەیە:تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی ڕاگرتنیان هیچ زانیارییەک نەخراوەتە بەر دەست.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http