ئازاد بوونی عمر شەریفی بۆکانی لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری تاران

خۆڕاگری :بەندکراوی کورد بەناوی”عمر شەریفی بۆکانی” تەمەن ٧٠ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و نیشتەجێ شاری تاران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە یەکێک گرتنگە ئەمنییەکانی شاری تاران ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی “عمر شەریفی بۆکانی ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرا بویەوە و تا ئێستا لە هۆیی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بەردست دا نییە.
عمرشەریفی بۆکانی” پێشتر بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵی١٣٧١ی هەتاوی سزایی ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە پاش کۆتایی هاتنی سزاکەی ساڵی ١٣٧٨ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https:/ (https://xoragry@gmail.com/)