سزای بەندکرانی دوو چالاکی مەدەنی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە وەک خۆیی پشتڕاست کرایەوە

خۆڕاگری:دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “مورتەزا حەق بەیان” و “شەهرام ئەمجەدیان” کە هەرکامیان سزای ٢ساڵ ٦مانگ بەندکران و٩٠قامچی و ١٠میلیۆن تمەن سزای نەغدی یان بەسەردا سەپابوو، سزاکەیان لە لەلایەن دادگایی پێداچوونەوەی شاری سنە وەک خۆیی پشتڕاست کرایەوە.

جێگایی ئاماژە”مورتەزا حەق بەیان” و “شەهرام ئەمجەدیان” ڕۆژی دووشەممە٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوون، کە پاش تێپەڕاندنی دوومانگ دەستبەسەر کران لە ژووری تاکەکەسی بە دانانی ٢٦٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی و تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوون.

ئەو دووهاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی شاری سنە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی بەڵگەی دەوڵەتی و بێ ڕێزی بە پەرپرسانی پاریزگای سنە هەرکامیان سزای ٢ساڵ ٦مانگ بەندکران و٩٠قامچی و١٠میلیۆن تمەن جەزای سزای نەغدی بە بەسەردا سەپابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https:/