بانگەهێشتی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە

خۆڕاگری:چالاکێکی مەدەنی بەناوی “ئەفشین حسێن پەناهی” خەڵکی شاری سنە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بەرگەی فەرمی بە دەست گەیشتووە کە بە پێ ئەو بەرگەیە دوایی ٥ ڕۆژ موڵەت دەبێ خۆیی بە دادگای شۆڕشی شاری سنە بناسێنی.

“ئەفشین حسێن پەناهی” لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بەرژەوەندی حیزبە کوردییەکانی خراوەتە پاڵ.

جێگای ئاماژەیە هاووڵاتی”ئەفشین حسێن پەناهی ” پێشتر ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە دوایی دەستبەسەر کرانی ڕامین حسێن پەناهی دەستبەسەر کراو و دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە سزای ٨ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو کە دوایی تێپەڕینی ٣ساڵ بەندکران بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners