دەستبەسەرکرانی دووهاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دووهاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا مەهجوور” تەمەن٥٥ساڵ و ئامۆزاکەی بە ناوی “محەممەد مەهجوور” تەمەن ٣٦ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران.

جێگای ئاماژەیە عەبدوڵڵا مەهجوور لە کاتی گەرانەوە لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئامنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و هاوکات لە گەڵ دەستبەسەر کرانی هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە گوندی مەلقڕنێ و دەستیان بە سەر کەلوپەلی شەخسی و موبایلەکەی دا گرتووە.
“عەبدوڵڵا مەهجوور” پێشتر ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاووکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی سزای ٦ساڵ بەندکرانی ئازادکرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەستبەسەر کران و ئەو تۆماتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەر دست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.politi