موحسین ئەحمەدزادە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ئازاد کرا

خۆڕاگری :هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “موحسین ئەحمەد زادە “تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی کوسەکەرێز سەر بە شاری مەھاباد بە دانانی ٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ئازاد کرا.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد ڕۆژی ٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی “موحسین ئەحمەدزادە” یان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کردبوو. زیادتر لەوەیش هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد برای “موحسین ئەحمەدزادە” بە ناوی “یاسین ئەحمەد زادە” یان بۆ ماوەی ١ڕۆژ دەستبەسەرکردبوو کە دوایی لێپێچینەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ئازاد کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)