زیندانی سیاسی کورد سەعید سەنگەر دوای تێپەڕاندنی ٢١ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ٨ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “سەعید سەنگەر” خەڵکی شاری پیرانشار دوای تێپەڕینی ٢١ساڵ بەندکران لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە هاووڵاتی “سەعید سەنگەر” رێکەوتی ١٠ی خاکەلیوەی ١٣٧٩ی هەتاوی لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییە کانی ئەو شارە دەستبەسەر و دواتر بۆ بەندیخانەی ناواندی شاری سنە گوازرایەوە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٧٩ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر فاتمی بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگەی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی شاری تاران کرابوو.
سەعید سەنگەری دواجار مانگی بەفرانباری ١٣٨٢ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری ورمێ و لە دادگای پێداچوونەوە حوکمی سێدارەکەی بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و دوای چوار ساڵ واتە ساڵی ١٣٨٦ ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.
دواتر حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوە لە شاری سنە بۆ ١٨ ساڵ کەم کرایەوە و هەمان ساڵ حوکمی ئازادی ناوبراو لەلایەن دادگای سنەوە دەرکرا. بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات شاری ورمێ ڕێگری لەئازادی ناوبراو کردبوو.
دواتر سەعید سەنگەری ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و پەیوەندی لە گەڵ دەرەوەی بەندیخانە لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بانگ کرا و ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممە سزای ١٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەو حوکمە نوێیە لە کاتێکدا بوو کە سەعید سەنگەری ماوەی دوو ساڵە حوکمەکەی تەواو بووە و بە شێوەی نایاسایی لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.
دواتر سەعید سەنگەر لە لایەن دادگای پێداچوونەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار١٣٩٩ی هەتاوی بە شێوەی ئانلاین دادگایی کرا و ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ و پشتبەستنی بە مادەی ٥٠٠ی یاسای سزای ئیسلامی، بە تۆمەتی بانگەشە بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١١مانگ بەندکرانی بە سەردا دەسەپێندرێ
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com