بەردەوامی نادیار بوونی چارەنووسی بەندکراوێکی کورد لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی” بهادین مستەفانژاد” تەمەن ٣٠ساڵ و خەڵکی گوندی بەرکەمران سەر بە شاری پیرانشار دوای تێپەڕینی زیاد لە ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ تائێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی لە بەر دەست دا نییە.

جێگای ئاماژەیە هاووڵاتی ” بهادین مستەفانژاد” ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا و دواتر گوازرایەوە بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ
ئەو هاووڵاتییە تا ئیستا لە هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە و تەنیا ٣ کەرەت مۆڵەتی قسەکردن لە گەڵ بنەماڵەکەی لە ڕێگای پیوەندی تەلەفونی پێ دراوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://