ڕۆستەم ئەرکیا بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد مەرەخەسی کاتی پێدرا

خۆراگری:ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “ڕۆستەم ئەرکیا” خەڵکی شاری ماکۆ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێ درا.

جێگای ئاماژەیە “ڕۆستەم ئەرکیا” ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٣٨٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و پاش ماوەیەک ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٣٨٧ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی بە سەرۆکایەتی دادوەر نەورۆزی بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سپێندرابوو کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە و لە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٣٨٨ی هەتاوی سزای سێدارەی ناوبراو بۆ ١٠ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد گوڕدرا و دوای نارەزایەتی دەربڕینی نوێنەری دادئەستێنی شار ورمێ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٨٨ی هەتاوی سزای بەندکرانی ناو براو بۆ ٢٠ساڵ بەندکران زیادکرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com