ئازاد بوونی مامۆستایەکی ئایینی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە

خۆڕاگری:مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی “ڕەسووڵ حمزە پوور” خەڵکی ناوچەی لاجان سەر بە شاری پیرانشار دوای تێپەڕاندنی ماوەی ٣مانگ بەندکران لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازادکرا.

جێگای ئاماژەیە “ڕەسووڵ حەمزە پوور”ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرا و پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەوشارە .
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەریی ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی ١میلیاڕد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە گرتنگە ئەمنییە کانی شاری ورمێ ئازاد کرابوو و مانگی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای تایبەت بە ماموستا ئایینییەکان بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی سزای بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی تایبەت بە مامۆستا ئایینییەکان بۆ ٣مانگ بەندکران و ٢ساڵ و ٩مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو گۆڕدرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com