گوازرانەوەی بەندکراوێکی کورد بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

خۆڕاگری:بەندکراوێکی کورد بە ناوی “فەردین مەولوودی ” تەمەن ٣٥ساڵ و خەڵکی شاری سنە کە لە ڕۆژی٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرابوو لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

شایانی باسە “فەردین مەولوودی”پێشتر لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)