ئازاد بوونی دوو بەندکراوی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی مەرجدار

خۆڕاگری : “ئارمین ئێسپێرلووس” چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە دوایی تێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران بە دانانی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.جێگای ئاماژەیە “ئارمین ئێسپێرلووس” ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەرو ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو شارە کرابوو. هەروەها”فەرانەک جەمشیدی” خەڵکی شاری سنە و بەندکراوی ” کانوونی چاکسازی و پەروەردە کە تایبەتە بە مندالانی ژێر١٨ ساڵ “بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا. “فەرانەک جەمشیدی” ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و گوازریەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییە کان و دواتر ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر١٣٩٩ی هەتاوی پاش ١٣٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتنگە ئەمنییە کانی شاری سنە بە دانانی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە ئازاد کرابوو ومانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی ناوبراو لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی “فەرانەک جەمشیدی” بە سزای ٤ ساڵ بەندکرانی لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، سزاکەی بۆ ١ساڵ بەندکران کەم کرابویەوە.سایت:https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisonersئیمەیل:https://xoragry@gmail.com