مردنی جەللادێکی بەناوبانگی ڕێژیم لە کەرەج

بەپرسی پێشووی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج بە ناوی “داود ڕەحمانی” کە دەستی بە خوێنی هەزاران لاوی خەڵکی ئێران سوور بوو، پێش ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە دادگایی بکرێ بەهۆی نەخۆشییەوە مرد.ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، داود ڕەحمانی ناسراو بە حاجی داود، جینایەتکاری بەندیخانەی قزڵحەساری شاری کەرەج کە بەرپرسی ئەشکەنجە و ئازاری بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیەوە بوو و دەستی لە خوێنی هەزاران کەسی بێتاوان سوور بوو، پیش ئەوەی لە لایەن دادگایەکی دادپەروەرە دادگایی بکرێ، بەهۆی نەخۆشییەوە مرد و بە سزای جینایەتەکانی نەگەیشت.داود ڕەحمانى لە سەرەتاى دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامییەوە تا پووشپەڕى ١٣٦٣ى هەتاوى، بەرپرسی بەندیخانەی قزلحەسار بوو و لە سەردەمى سەرۆکایەتیی ئەودا بەندکراوان لە گەڵ ترس و تۆقاندن و ئەشکەنجەیەکى زۆردا دەژیان، تاوانەکانى ئەو جینایەتکار و جەلادە لە ناو کتێبەکانى بیرەوەرى بەندکراوانی سیاسىی دەیەى ٦٠ی هەتاوى تۆمارکراوە و نووسراەوەتەوە و بە کەسێکی ئەشکەنجەگەر و جینایەتکارێکی خوێنڕێژ ناوی هێنراوە. سایت:https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisonersئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)