دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئارمین ئێسپێرلووس” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی شاری سنە کراوە.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی “ئارمین ئێسپێرلووس “یان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ ئارمین ئێسپێرلووس لە بەر دەست دا نییە.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisones