لقمان عەزیزی بەندکراوی سیاسی کورد لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی بە ناچاری نیشتمانی خۆیی بە جێ هێشت


خۆڕاگری:بەندکراوی سیاسیی کورد بەناوی “لوقمان عەزیزی”خەڵکی شاری “شنۆ “لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، بەهۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ، زێدی خۆی بەجێ هێشت ئەو بەندکراوەسیاسییە، پاش ئازادبوونی لە بەندیخانە بە شێوەی بەردەوام بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی شاری شنۆ دەکراو و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرا.

شایانی باسە “لقمان عەزیزی “لە ساڵی ٩٦ هەتاوی لە لایەن دادگای شاری شنۆ بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە کانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران سزای ١٦ ساڵ بەندکران بەسەرداسەپا وحوکمی ئەو هاووڵاتییە لە دادگای پێداچوونەوەی شاری شنۆ لە١٦ساڵ بۆ ٥ساڵ کەم کرایەوە و هەروەها لە ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوایی ئازاد بوونی، ئەو هاوولاتییە جارێکی دیکە بە تۆمەتی نادیارلە لایەن هیزەئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر کرا و بە دانانی ٥٠٠میلیۆن بارمەتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoner