بەردەوامیی دەسبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعات

خۆڕاگری: هاووڵاتی کورد بە ناوی “ڕەحمان ئەسەدی”خەڵکی گوندی ئاڵیاوێی سەر بە شاری شنۆ کە لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری ورمێ دەسبەسەرە چارەنووسی نادیارە. تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسە” ڕەحمان ئەسەدی بەرە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی عوبەید ئەنوەری و فەرهاد مەعرووفی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ، حەسەن شادیخا خەڵکی گوندی سینگان، جەلال قادرزادە خەڵکی نەڵۆس وڕێبوار چارەکداری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییە کانی شاری شنۆ بە بی بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوونەوە. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoners