خۆڕاگری: دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی ” مەتین خزری” و ” حسێن ئەحمەد پوور” خەڵکی شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری ڵە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیە کانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران لە لایەن دادگای شۆڕش شاری ورمێ حوکم دران، مەتین خزری سزای سێدارەوحسێن ئەحمەدپوور سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپا.
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە٢٣ی خەزەڵوەر١٣٩٣ی هەتاوی مەتین خزری و حسێن ئەحمەد پوور لە لایەن هێزە ئەمنییەتییە کانی شاری بۆکان دەسبەسەر کرابوون و دوای تێپەڕیبی ٣مانگ دەسبەسەرکران گوازرانەوە بۆبەندیخانەی شاری میاندواو و لە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی دوای بەڕێوەچوونی دادگا لە شاری میاندوا، گوازرانەوە بۆ بەندیخانە ناوەندی شاری ورمی .
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoner