هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە” ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی” بەندکراوێکیڤ سیاسی کورد بە ناوی” ئیبراهیم تاریمورادی” ٤٣سالە خەڵکی گوندیی هەمرۆڵە سەربە شاری سنە بە دانانی بارمتەی “٢٠٠میلیۆن تمەنی” بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە “ئیبراهیم تاریمورادی” لە ماوەی بەندکرانی لە بەندیخانی ناوەندی شاری سنە لە مافە کانی وەک پێداویستی پزیشکی و تەندروستی و چاوپێکەوتنی بنەماڵە کەی بێبەری ببوو.
ئیبراهیم تاریمورادی لە رۆژی “شەممە ٢ی گەلاوێژی١٤٠٠ی هەتاوی” بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یە کێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران لە لە لایەن هێزە ئەمنییە کانی شاری سنە دەسبەسەر کرابوو.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoners