‌ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتیکی خەڵکی سەقز بە ناوی غەریب شەریف زادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان غەریب شەریف زادەیان بە بێ بەڵگەی یاسای،هاوکات بە لێدان و بێ حورمەتی کردن دەستبەسەر کردووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ناوبراو پێشتر لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سەزای ٢ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپا بوو،کە ئەو ٢ ساڵ بەندکرانەی لە بەندیخانەی سەقز تێپەر کردووە.

ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners