باپیر بەرزە زیندانی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت

‌خۆڕاگری: باپیربەرزە بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی ئاوای چیانە سەر بە پیرانشار کە ئێستا ماوە بەند کرانەکەی لە زیندانی نەغەدە تێپەر دەکات ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانای ١٤٠٠ی هەتاوی بە نیشانەی نارەزایتی بە بڕیارەکانی زیندان و دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی مانی لە خواردن گرتووە.
باپیر بەرزە کە سەرەتای ئەم ساڵ لە سەر ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدە بۆ زیندنی کراوە گواسترابووە، لەسەر سکاڵای ناوەندە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار گەرێندراوەتەوە بۆ زیندانی داخراو،کە ناوبراو بە نیشانە نارەزایەتی بەم بریارە مانی لە خواردن گرتووە.
ئەو زیندانییە سیاسییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٩٩، پاش ٨ ڕۆژ لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیزنی مەرەخەسیی دەرمانیی پێدرا.
ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ٩٩، ئەو هاووڵاتییە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی نەغەدە ناساند.

مانگی گەلاوێژی٩٩، حوکمی بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ لە ٤ ساڵ بۆ ٢ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرابووەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners