‌ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیەک لە شای شنۆ

خۆڕاگری:رۆژی یەک شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری شنۆ هاووڵاتیکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی حەسەن قوودرەتی ٤٥ساڵە کوری خدر دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو شارە کردووە، کە تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانە خڕاونەتە پاڵ حەسەن قوودرەتی زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.
ئەو هاووڵاتیە خێزاندار و پێنج منداڵی هەیە.

ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners