‌ لێپێچینەوە وبانگهێشتی سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەرەی یەکگرتووی کورد لە بەیاننامەیەک دا سەر کۆنەی بوردمانەکانی سەر حیزبە ڕۆژهەڵاتیاکان لە لایەن سپای پاسداران کردبوو، بەرەی یەکگرتوو لەو بەیاننامەیە دا ئەحزابی کوردی بە بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێت، هەر بۆیە ئەو دەبێتە بەهانە بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان کە ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانان، سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و چەند کەس لە ئەندامانی ئەو بەرەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە، بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێ.

شایانی باسە کە سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە شارەکانی کرماشان و بۆکان بۆ ئەو مەبەستە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners