دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری نەغەدە کە مانگی رابردووی دەستبەسەر کرابوون لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدا

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی شاری نەغەدە بە ناوەکانی ئەسعەد رامین و داود ڕەحیمی کە برای هاوسەری ئەسعەدە و تەمەنی ٣٥ ساڵە، کە مانگی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە برینداری دەستبەسەر کرابوون ، لە ژێر ئەشکەنجەی هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دا گیانیان لە دەست دا.
هەر وەک پێشتر لە هەواڵەکان دا بڵاو کرایەوە کە لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیانە ئوتۆمبێلەکەیان لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و ئەو دوو هاووڵاتییە بە برینداری دەستبەسەر دەکرێن.
سەرەڕای ئەوەی کە ئەو هاووڵاتیانە پێویست بووە کە لە ناوەندە دەرمانییەکان چارەسەر بکرێن بەڵام گواستراونەتەوە بۆ ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی١٤٠٠ی هەتاوی، هیزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە نزیک گوندی قاڕنێ، ئوتۆمبێلی سایپای ئەسعەد ڕامینیان دایە بەر دەستڕێژ و پاش بریندار کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هەردووکیانیان دەستبەسەر کردبوو.
لە هەمان ڕۆژدا، رامین رامین، کوڕی ئەسعەد و سەردار ڕامین، برازای ئەسعەد، دەستبەسەر کرابوون کە تا ئێستا ئەم دوو کەسە لە بەندیخانە ڕاگیراون. هێزە ئەمنییەکان بە بنە ماڵە گیراوەکانیان ڕاگەیاندووە کە کورەکانیان بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کۆردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners