هێمن قەرەداغی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوو

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی هێمن قەرەداغی کوری حوسێن خەڵکی ئاوایی ئیندرقاشی سەر بە ناوچەی مەهاباد کە لە یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە شاری مەهاباد ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠هەتاوی ،لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد لە گوندی ئیندرقاش بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەست بەسەر کرابوو.
هێزە ئەمنییەکان دوای گەران و پشکنین هاووڵاتی هێمن قەرەداغیان بە لێدان و بێ ڕێزی کردن لە گەڵ خۆیان بردووە. تا ئێستا ئەو تۆمەتانە خراونەتە پال ناوبراو دیار نییە. ئەنجوومەن: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners