تەحسین پیرووزی بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا

خۆراگری: ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، تەحسین پیرووزی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان دوای تێپەڕینی سێ ساڵ بە سەر بەندکرانەکەی بە دانانی بارمتە مافی مەرەخەسی پێدرا.‌ تەحسین پیڕووزی تەمەن ٢٢ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٩٧ی هەتاوی لەکاتێکدا لە پایگای ئاوای سەدۆش سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دەگوازرێتەوەبۆ شاری سنە، ئەو هاوڵاتییە بۆ ماوە ٤ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ناوەندە ئەمنییەکان لە ژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوە دا بوو.
تەحسین پیرووزی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕیبەندانی ٩٧ لەلایەن دادگای سەربازی سنە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ١٥ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوەی بە سەردا سەپا.
تەحسین پیرووزی کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ بەندیخانەی شاری بەندەرعەباس دوورخرایەوە و لەوکاتەوە لە مافی مەرەخەسی بێبەش بووە.

ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners