سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر سەعید فەتعی نژاد

‌خۆڕاگری: دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی “سەعید فەتحی‌نژاد”، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی عەلی، حوکمی ٤ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپاند.
ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران”، بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندان، هەروەها بە تۆمەتی “بەزاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی”، بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردان، بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە لەگەڵی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners