خؤڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلاح عوسمانی”، تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی “خەراپە”، دانیشتووی گوندی کارخانە قەند، سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە. تائێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners