‌دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی پاوە و سنە

خۆڕاگری: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد ۆژی یەکشەممە٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکان لە شاری پاوە هاووڵاتیکیان بە ناوی “فریا بێهنام” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژ ی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەمیر هووشمەند و دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتەپاڵیان و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners