دەسبەسەرکرانی دوو لاوی کورد لە پاوە و سەوڵاوای مەریوان

لەدرێژەی ڕەوتی گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکان و هەڵسووڕاوانی کورددا سێ کەسی دیکەش لە شارەکانی پاوە، پیرانشار و سەوڵاوا دەسبەسەر کران.

لە تازەترین شەپۆلی گرتنەکاندا ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە، ۱۶ و ۱۷ ڕێبەندان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری پاوە “ئاروین ئیقبالی”، و لە سەوڵاوای مەریوان “موحسین ئەدوایی”٧یان دەسبەسەر کردووە.

ئەم دوو لاوە کوردە بە تۆمەتی پێوەندی و هاوکارییان لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون و سەرەڕای چوار ڕۆژ تێپەڕین بەسەر گرتنەکەیان، لە شوێنی بەندکرانیان هیچ هەواڵێک نەزاندراوە.