ئاوات محەمەدپوور بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

‌ ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئاوات محەممەدپوور”، کوڕی بایەزید و خەڵکی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەیبەندیخانەی ئەو شارە کرا. ئاوات محەمەدپوور ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و کە پاش کۆتایی هاتنی لێپێچینەوە بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئاوات محەممەدپوور، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی”، لەلایەن دادگای شوڕشی شاری شنۆ، بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners