‌ جەعفەر ئەوسافی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی “جەعفەر ئەوسافی”، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەزهەبییە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە.
“جەعفەر ئەوسافی”،کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لاین لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەکان” سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

دادگای کردنی جەعفەر ئەوسافی، لە مانگی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی بەڕێوە چووە و ئەو بڕیاری لە رۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیاندراوە.

جەعفەر ئەوسافی، خەڵکی بۆکان و تەمەن ٣١ ساڵە، رۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ گروپە توندرەوەکان دا دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners