حوکمی زیندانیی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی لە دادگای پێدا چوونەوە کەم کرایەوە

خۆڕاگری:حوکمی زیندانی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەدا لە ورمێ، کەم کرایەوە.
ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکیک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” بێتاوان ناسێندرا و بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” بە تێپەڕاندنی ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە فەرمی لەلایەن بەرپرسانی زیندان بەو چالاکە مەدەنییە ڕاگەیندراوە.
لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد ئەو چالاکە مەدەنییەی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، بە ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری و هەروەها بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەی مەحکووم کردبوو.
حوکمی دادگای سەرەتایی ئەرەستوو مەلارەحیمی، ٢٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بەسەر ناوبراو سەپێندرابوو و ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بەو چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەندرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners