‌ دەستبەسەر کرانی شەمزین محەممەدی لە شاری بۆکان

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی”شەمزین محەممەدی”خەڵکی گوندی”ئالی کەند”سەر بە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا. ئەو هاووڵاتییە دوای شەڕ و تێکهەڵچوونی سپای پاسداران لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners