خۆراگری:هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلاح بەهرامییان”خەڵکی گوندی”گوندەوێڵە”سەر بە شاری شنۆ لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شنۆ بە ٢ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ٢ی گەڵاوێژ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە. سەلاح بەهرامییان ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە رەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کراو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners