ئازاد بوونی دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی شاری مەهاباد

‌ خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی”یاقووب محەممەدی”و”کەیوان مامە گوڵە”خەڵکی شاری”گوێگتەپە”لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کران. ئەو دوو هاووڵاتییە ٦ی ڕەزبەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون پاشان دوای لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنەکەیان ئازاد کرابوون. شایانی باسە ئەو دوو زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن دادگای شؤڕشی شاری مەهاباد هەر کام بە ٢ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوون کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێدا چوونەوە دا پشترڕاست کرایەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners