هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گیانی لە دەست دا

‌ خۆڕاگری:ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ڕەحمان ئەحمەدیان”تەمەن ٣٨ساڵ خەڵکی ورمێ پاش دەستبەسەر کرانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ژێر ئەشکەنجە ی هێزە ئیتلاعاتییەکان گیانی لە دەست دا. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕ لەگەڵ چەند کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابووە بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە. بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پێوەندی بە بنەماڵەی ناوبراو دەکەن و پێیان دەلێن کورەکەتان خۆی هەڵواسیوە وەرن تەرمەکەی وەربگرنەوە.لە کاتی وەرگرتنی تەرمی ئەو هاووڵاتییە هێزەکانی ئیتلاعات بە بنەماڵەکەی دەلێن پێویست ناکا تەرمی کورەکەتان بەرن بۆ پزیشکی داد ئێمە بردوومانە و دوو مانگی دیکە وڵامی پزیشکی داد بە ئێوە رادەگەیەنین. جێگای ئاماژەیە کاتێک کە بنەماڵەی ناوبراو تەرمی کورەکەیان وەردەگرنەوە ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەی ڕەحمان دیار بووە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners