خۆڕاگری:سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠هەتاوی چوار بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندی ئیسفەهان بە ناوەکانی “عەلی بەنەدەپەرویزی”تەمەن ٦٠ساڵە خەڵکی شیراز،”جەوادکەریمییان”خەڵکی کرماشان “نەسیرئەحمەد بەلووچ” خەڵکی زاهیدان و “مێهرداد گووڵشەنی” خەڵکی کرمان سزای سیدارەیان لەسەر جێبەجێ کرا. ئەو چوار بەند کراوە بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ئەو حوکمەیان بەسەر دا سەپابوو. بە پێی زانیارییەکان بەرپرسانی بەندیخانە ئیجازەی دوایین دیداریان بە “بنەماڵەی عەلی بەندەپەرویزی” نەداوە و وتوویانە سزای ئەو جێبەجێ ناکرێ. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners