‌ ئازاد بوونی هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە لە ورمێ

خۆڕاگری:رۆژی پێنجشەممە٢٤ی پووشپەڕی١٤٠٠ هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”مێهران سولێمانپوور” بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد بوو. ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی١٤٠٠هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیان کووتاوەتە سەر گوندی”ئاڵیان” و دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی”مێهران سولێمانپوور”و”هاشم خوران”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کردووە. هێزە ئەمنییەکان دوای گەران و پشکنینی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کەڵ و پەڵی شەخسییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە. شایانی باسە مێهران سولێمانپوور لە ماوەی دەستبەسەر کردنەکەی دا لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێ کەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەش بوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners