ئەمیر پەیغامی بەندکراوی سیاسی کورد دوای ٤ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی کرمان ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ئەمیر پیغامی بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆ پاش ئەوەی ماوەی ٤ ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕاند، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان ئازاد کرا.

ئەمیر پەیغامی، لە رێکەوتی ۸ی جۆزەردانی ١٣٩٦ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر کرا. ئەمیر پەیغامی هاورێ لە گەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی تاهیر خورشیدی ، فارووق شاروێرانی، بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای سەربازی ورمێ سزای بەند کران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی کرمانیان بە سەر دا سەپێندرا.بە گوێرەی بریاری دادگا، تاهیر خورشیدی حەوت ساڵ بەندکران و ئەمیر پەیغامی و فارووق شاروێرانییش هەرکامیان سزای چوار ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.
ئەمیر پەیغامی رۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرمان.

ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners